ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەتوانرێت ئەم بودجەیەی ئەمساڵ بۆ سێ ساڵی تر بەردەوام و پشتگیری ئەو هەنگاوەش دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماجیدە تەمیمى لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵی فەرمى عێراق (31ى ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، بەپێى یاسا حکومەت مافى ئەوەى هەیە کە بودجەى کورت مەودا بۆ ماوەى سێ ساڵ پێشکەش بکات و پەرلەمانیش ساڵى یەکەم دەنگى بۆ بدات.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەروەها ئەنجومەنى وەزیران مافى ئەوەی هەیە لەسەر داواکارى وەزارەتەکانى پلاندانان و دارایى هەموارى بکاتەوە بۆ ساڵى دووەم و سێیەمیش و دواتر پێشکەشى پەرلەمانى بکات و دەنگى لەسەر بدرێت.
بەوتەى تەمیمی، لیژنەى دارایى پاڵپشتى پێشکەشکردنى بودجە دەکات بۆ ماوەى 3 ساڵ و دواکەوتنى پڕۆژەکەش 3 بۆ 4 مانگ کاریگەرى کردووەتە سەر چالاکییە ئابوورییەکان و ژیانى هاوڵاتیان.