گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپێی پەتى پەرلەمانى جێهێشت

کازم فاروق پێڵاوى گرتە رێواز فایەق.. گوێ لە قسەکانیان بگرە

2021.03.31 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

کازم فاروق، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان پێڵاوى گرتە ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمان، دواى ئەوەى سەرۆکى پەرلەمان نەیهێشت قسەکانى تەواو بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازم فاروق لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا باسى لەدۆخى دارایی کرد و سەرۆکایەتى پەرلەمانى تۆمەتبارکرد بەوەى پەیڕەوى ناوخۆیان قۆستووەتەوە بۆ رێگریکردن لە قسەى پەرلەمانتاران.

 

لەبەرانبەردا ڕێواز فایەق وەڵامیدایەوە و پێی وت کە دەزانێت مایکى لەخۆى بەستووە و قسەکان تۆماردەکات، پاشان کازم فاروق پێڵاوى گرتە سەرۆکى پەرلەمان و چووە دەرەوەى هۆڵى دانیشتنەکە و سەرۆکى پەرلەمانیش رایگەیاند کازم فاروق ناتوانێت بگەڕێتەوە دانیشتنەکە و بەو کردەوەیەى پێناسەى خۆى کردووە.

 

رێواز فایەق وتیشى، "ئەگەر ئەو پێڵاوە بەشەخسى بۆ سەرۆکى پەرلەمان لێی قبوڵدەکەم، ئەگەر بۆ پەرلەمانیشە لێى نابورم".

 

دواى چونەدەرەوەى کازم فاروق لەدەرەوەى پەرلەمان کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیى ئەنجامدا و بەپێی پەتى پەرلەمانى جێهێشت.

me_ga.php?id=3022me_ga.php?id=3023