گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

’’حکومەتى مێینە و لێبڕینى موچە’’ گرژی لەناو پەرلەمانى کوردستان دروست کرد

2021.03.31 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
’’حکومەتى مێینە و لێبڕینى موچە’’ گرژی لەناو پەرلەمانى کوردستان دروست کرد

ناس کورد-

کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان گرژى و مشتومڕى توندى بەخۆوە بینى، بەهۆى قسەى بەشێک لە پەرلەمانتاران لەسەر حکومەت و پرسی لێبڕینى موچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشتومڕەکان کاتێک دەستیانپێکرد کە بەشێک لە پەرلەمانتاران بەتایبەتى پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى یەکێتى باسى پرسی لێبڕینى موچەیان کرد و سەرۆکى پەرلەمانیش داواى لێکردن چاوەڕوانى گەیشتنى بودجەى هەرێم بکەن بۆ ئەوەى ئەو پرسە رونبێتەوە.

 

هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى دواى ئەوەى لەبارەى لێبڕینى موچەوە ویستى قسەبکات، سەرۆکى پەرلەمان قسەى پێ بڕی، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە وتى، "گرفتەکان دەیسەلمێنن کە حکومەت مێینەی مۆدێلە کە ناتوانێت داخوازى هاوڵاتییان پڕبکاتەوە".

 

ئەو قسەیە سەرۆکى پەرلەمانى توڕەکرد و بڕیاریدا قسەکانى ئەو پەرلەمانتارە لە پرۆتۆکۆڵ بسڕدرێتەوە بەهۆی ئەوەى سوکایەتی بە ژن کردووە و ڕایگەیاند، "ژن و پیاو یەکسانن و جیاوازییان نییە"