گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دوو سیناریۆ بۆ بودجە ئەگەر هەر دەستکارییەکی نرخی دۆلار بکرێت

2021.03.31 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
دوو سیناریۆ بۆ بودجە ئەگەر هەر دەستکارییەکی نرخی دۆلار بکرێت

ناس کورد-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، هەر دەستكارییەكی نرخی دۆلار گۆڕانكاریی گەورەش لە نرخ و خشتە و ژمارەكانی ناو بودجە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئەگەر ئەوەش ڕووبدات ئەوە دوو ڕێگا هەیە بۆ چارەسەركردنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجید وائیلی لە مێزگردێکی ئەلیکترۆنی لە "کڵەب هاوس" كە نوێنەری "ناس كورد" بەشداری تێدا كردووە (31 ئازاری 2021) جەختیكردەوە، هەر دەستكارییەك لە نرخی دۆلار پەرلەمان ناچار دەكات پڕۆژەی بودجە بگەرێنرێتەوە بۆ حكومەت بۆ هەمواركردنی نرخ و خشتەكان و تەرخانكردنە داراییەكان، یان دەبێت ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی دارایی سەرپشك بكات ئەو گۆڕانكارییانە بكات و ئەوەش كات و ڕەزامەندیی پێویستە.


لە كۆنگرەكەدا سێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیان كردەوە، نرخی دۆلار كاری حكومەتە، لەپاش گۆڕینی نرخەكەشی مەزاتی دراو نەماوە، جیاوازی نرخی دۆلاری فەرمی و بازاڕیش زۆر كەمتر بووە لەكاتێكدا جاران هەر 100 دۆلارێك بە 118 هەزار و 200 دینار بەفەرمی فرۆشراوە و لە بازاڕدا بە 125 هەزار دینار ساغ كراوەتەوە.


هاوکات مستەفا کازمی لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا دوێنێ (30 ئازاری 2021) وتی، "تەحەدییەکان بەرانبەر بە وڵاتەکەمان بەردەوامە، بۆیە دەبێت بە هەماهەنگی ئەو دوخە تێپەڕێنرێت".


لە بارەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار کازمی وتى، "پێویستە لایەنەکان لە موزایدەکردن دووربکەونەوە لەبارەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار، ئەو ڕێکارەی کە بانکی ناوەندی پەیڕەوی کردووە بەرهەمەکەیمان چنیوەتەوە کە ئەوەش وایکردووە یەدەگی بانکی ناوەندی لە ئێستادا زیادی کرد کردووە و ئاستی عێراقیش لە پۆلینی ئابوریدا چووەتە پێشەوە".