گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ترەمپ باس لە ’’ڕزگارکردنی جیهان’’ دەکات

2021.03.30 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ باس لە ’’ڕزگارکردنی جیهان’’ دەکات

ناس کورد-

سەرۆکى پێشووى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەڵێت، ئەوان هەموو جیهانیان ڕزگار کردووە، هێرشیش دەکاتە سەر ئەنتۆنیۆ فاوچى گەورە زاناى بوارى نەخۆشیە گواستراوەکان لە وڵاتەکەى و پێى وایە "ژیانى مليۆنان کەسى خستووەتە مەترسیەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى ئیندیپێندێنتى بەریتانى (30ى ئازارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەمریکا لە وتەیەکدا باسى لەوەکردووە، کاتێک لە کۆشکى سپى بووە وتەى بەرپرسانى پشتگوێخستووە و بەرپرس بووە لە گەشەسەندنى ڤاکسینى کۆرۆنا و ڕەزامەندى داوە لەسەر بەکارهێنانى.

 

ترەمپ وتوشیەتى، فاوچى و بیرکس، کە دوو بەرپرسى کۆشکى سپین، بڕیارى خراپیان هەبوو کە لەوانەبوو وڵاتەکەمان بە ڕووى چین و شوێنى تریش بکاتەوە، "هەروەها داخراو بوون بۆ کردنەوەى ئابوریمان ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ڤاکسین هەیە، بەهۆى ئەوەشەوە ژیانى ملیۆنان کەسیان دەخستە مەترسییەوە."

 

لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختی لەوەکردوەتەوە کە "ڤاکسینى ئەمریکیمان گەشەپێدا لە کاتێکى پێوانەییدا کە نۆ مانگ بوو، ئەوەش هەموو  جیهانى ڕزگار کرد.