گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ پشیلەیەک بێچووەکەى دەباتە نەخۆشخانە و داوای هاوکاری دەکات

2021.03.30 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ پشیلەیەک بێچووەکەى دەباتە نەخۆشخانە و داوای هاوکاری دەکات

ناس کورد-

پشیلەیەک لە تورکیا دڵى ملیۆنان کەسى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ خۆى ڕاکێشا، ئەوەش دواى ئەوەى بێچوە نەخۆشەکەى هەڵدەگرێت و ڕوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى ئەو وڵاتە دەکات تا هاوکارى بکەن لە ڕزگارکردنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە لە نەۆشخانەى ناوچەى "کاراباگلار" لە ئیزمیرى تورکیا تۆمار کراوە و (30ى ئازارى 2021) بڵاوکراوەتەوە، پیشلەیەک بە دەم بێچووەکەى گرتووە و خۆى دەکات بە نەخۆشخانەکەدا و کارمەندان و کەسەکانى ناو نەخۆشخانەش ڕێى بۆ دەکەنەوە تا بڕوات و بگاتە ئەو شوێنەى کە دەتوانرێت هاوکارى بکرێت.

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، تیمى پزیشکى دەستبەجێ هاوکارى بێچوە نەخۆشەکەیان کردووە و پزیشکان و پەرستاران پشکنینیان بۆ کردووە کە تازە لە دایکبووە و دەرکەوتووە کێشە لە چاوەکانیدا هەبووە و چارەسەریان بۆ بەکارهێناوە.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، کارمەندانى نەخۆشخانەکە پشیلەکە دەناسن و چەندین جار خوردن و ئاویان داوەتێ کاتێک لە تەنشیت تەلارى نەخۆشخانەکەوە تێپەڕیون، یەکێک لە کارمەندانى نەخۆشخانەکە باسى لەوەکردووە، پشیلە دایکەکە لەیەکێک لە شەقامەکانى نزیک لە نەخۆشخانەکە دەژى و ناوبەناو ئاو و خواردنى دەدەینێ، کاتێک لە بەرەبەیاندا پێشوازیکردن لە نەخۆشخانە دەستى پێکرد ئەو پشیلەیە لەگەڵ بێچوەکانیدا دەرکەوتن، دەستى کرد بە میاو کردن و داواى هاوکارى دەکرد، ئەوەش تووشى سەرسوڕمانى کردین.