گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژەی یاسایی

سائیرون ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە سبەینێ ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبن

2021.03.30 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
سائیرون ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە سبەینێ ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبن

ناس کورد-

بڕیارى سبەینێ چوارشەممە پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاساى بودجە کۆببێتەوە و پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرونیش دەڵێت، کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەى ڕێژەى یاسایى پەرلەمانتاران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەواد موسەوى، ئەندامى پەرلەمانتارى عێراق لە پشکى هاوپەیمانى سائیرونی موقتەدا سەدر (30ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراقییە باسى لەوەکردوە، لە دانیشتنەکەى ڕۆژى چوارشەممە بۆ تێپەڕاندنى بودجە پەرلەمانتارانى سائیرون ئامادە دەبن.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "سائرون سورە لەسەر ئامادەبوون و تەواوکردنى ڕێژەى یاسایى، بەشێوەیەکى سەرەتایی زۆرینەى پەرلەمانتارانى کورد و سونەش ئامادە دەبن، هەروەها ڕەوتی حیکمە خواستى خۆیان بۆ ئامادەبوون ئاشکرا کردووە، بەو فراکسیۆنانەش کە ئامادە دەبن ڕێژەى یاسایى تەواو دەکرێت."

 

موسەوى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە ژمارەیەکى زۆر پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی تریش بەشێوەى تاک خواستى خۆیان ئاشکرا کردووە بۆ ئامادەبوون، کاردەکەین بۆ تەواوکردنى ڕێژەى یاسایى و سورین لەسەر ئەوەى تا تەواوکردنى ڕێژەکە و دەنگدان لەسەر بودجە لەناو پەرلەماندا بمێنینەوە."

 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد کە سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر یەکی پاشنیوەرۆ دانیشتن ئەنجام دەدرێت بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021.

 

حەلبوسى لە بانگەوازێکدا بۆ ئەندامانى پەرلەمانی عێراق ئاماژەى بەوەداوە، پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2021 یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان و ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە بەرژەوەندى هاوڵاتیانەوە هەیە و چەندین بڕگەى تێدایە کە پێویستیەکانیان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ چارەسەر دەکات.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى هاوکارى حکومەت دەکات بۆ ئەوەى بەرنامەکەى جێبەجێبکات و پشتگیرى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بکات کە پەیوەندیان بە ژیانى ڕۆژانەى هاوڵاتیانەوە هەیە.

 

حەلبوسى لە بەشێکى ترى بانگەوازەکەیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، بۆیە داوا لە ئەندامانى پەرلەمان دەکەین کە کاتژمێر 1ى پاشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە ئامادەبن لە دانیشتنى دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە، چونکە درێژەى کێشاوە و هەروەها ئاگادارتان دەکەینەوە کە ناوى ئەوانەى ئامادە دەبن و ئامادە نابن بۆ ڕاى گشتى بڵاودەکەینەوە.

 

سەرۆکى پەرلەمان هێماى بۆ ئەوەشکردووە، هەروەها لە بەرنامەى ڕۆژى چوارشەممەدا داواکارى هێزە سیاسیەکان بۆ هەڵوەشانەوەى پەرلەمان کە 172 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە پێشکەش دەکرێت، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەى داواکارى جەماوەریى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت.