گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نەوەیەکى نوێی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەرکەوت

2021.03.30 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەیەکى نوێی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەرکەوت

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، نەوەیەکى ترى کۆرۆنا لەو وڵاتە دەرکەوتووە بەڵام وا دەردەکەوێت ڤاکسینى فایزەر کاریگەرى لە دژى هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستیی ئیسرائیل (30ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، نەوەیەکى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە دەرکەوتووە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، کوتانى خێراى هاوڵاتیان بە ڤاکسین دەستى پێکردووە و دەرکەوتووە کە ڤاکسینى فایزەر  کاریگەرى لەسەر ئەو نەوە نوێییە هەیە و بەرەنگارى دەبێتەوە.

 

جەخت لەوەشکراوەتەوە، بە وردى چاودێرى ڤایرۆسەکە دەکرێت بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە لەسەر ئەوەى کە خێراتر بڵاودەبێتەوە یاخود مەترسیدارتر بێت لەسەر تەندروستى توشبووان، دەرکەوتنەکەش شتێکى دەگمەنە و ئەگەرى هەیە بە تەواوەتى ونببێت.

 

دانیشتوانى ئیسرائیل نۆ ملیۆن کەس دەبن و زیاتر لە نیوەیان ڤاکسینى فایزەریان وەرگرتووە، ژمارەى توشبووان لەو وڵاتە دەستى کردووە بە دابەزین و بە تەواوەتى ئابورییشیان کردووەتەوە.

 

پێشتر دوو چەند نەوەیەکی تری کۆرۆنا دۆزراونەتەوە بەڵام بەربڵاوترینیان ئەوە بوو کە لە بەریتانیا ئاشکرا کرا و بە چەندین وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەیەوە، ئەو جۆرە نوێیەی بەریتانیا خێراتر بڵاودەبێتەوە و کوشندەییشی زیاترە.