گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەلار؛ پۆلیس دوو کەسی بریندار کرد کە یەکێکیان تەندروستیی ناجێگیرە

2021.03.30 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
کەلار؛ پۆلیس دوو کەسی بریندار کرد کە یەکێکیان تەندروستیی ناجێگیرە

ناس کورد-

لە قەزای کەلار لە ڕووداوێکی نادیاردا پۆلیس تەقە لە دوو ماتۆڕسوار دەکەن و برینداریان دەکەن، یەکێک لە بریندارەکانیش تەندروستیی ناجێگیرە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازاری 2021، لە شاری کەلار لە ڕووداوێکدا کە تائێستا هۆکارەکەی دیارنییە، هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لە دوو ماتۆڕسوار کرد و برینداریان کردن.

 

وتەبێژی پۆلیسی کەلار هەواڵەکەی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرابکات و ڕایگەیاند، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان ڕوونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدەن.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە بریندارەکان تەندروستیی ناجێگیرە و بەشی فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی خێرا لە نەخۆشخانەی شار و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە."