گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاقیگە یاخود سروشتی؟

تەندروستیی جیهانی لەبارەى سەرهەڵدانی کۆرۆنا خۆی یەکلایی کردەوە

2021.03.30 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی لەبارەى سەرهەڵدانی کۆرۆنا خۆی یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

لێکۆڵینەوەکانى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى لەسەر سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاى کۆرۆنا کۆتاییان هات و جەخت لەوەدەکەنەوە کە "سەرچاوەى کۆرۆنا تاقیگەیى نییە و لە تاقیگەى ووهانەوە دزەى نەکردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى لەسەر لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ چین لە شارى ووهانى ئەو وڵاتە لەسەر سەرەتای پەتاى کۆرۆنا کۆتایى هات و ئەمرۆ سێشەممە، 30ى ئازارى 2021، بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە، ئەوەى دەوترێت پەتاى کۆرۆنا لە تاقیگەى ووهان بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڤایرۆسەکان دزەى کردووە ڕاست نییە و ئەگەرێکى زۆر لاوازە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، چوار ئەگەر هەیە بۆ بڵاوبونەوەى کۆرۆنا، یەکەم لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ ئاژەڵێکى تر و دواتر مرۆڤ گواستراوەتەوە کە ئەوەش بەهێزترین ئەگەرە، دووەم لە ڕێگەى ئاژەڵێکەوە کە خۆى هەڵگرى سەرەکى ڤایرۆسەکە بووە ڕاستەوخۆ بۆ مرۆڤ، وەک پانگۆلین یاخود شەمشەمەکوێرە.

 

سەبارەت بە ئەگەرەکانى تر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لەوانەیە لە ڕێگەى خواردنى بەستووەوە بڵاوبوبێتەوە کە ئەوەش ئەگەرێکى لاوازە، چوارەمیش ئەوەیە لە ڕێگەى تاقیگەى ووهانەوە دزى کردبێت، ئەم ئەگەرەش زۆر لاوازە.

 

بەپێى زانیاریەکانى تۆڕى CNNى ئەمریکى، ڕاپۆرتەکە لە 123 لاپەڕە پێکهاتووە و وردەکارى زۆر تێدایە، بەڵام سەرچاوەى سەرەکى پەتاکە یەکلایى نەکراوەتەوە، بەڵام تێیدا هاتووە، ڤایرۆسەکە لانیکەم دوو مانگ پێش ئاشکراکردنى دەستى کردووە بە بڵاوبوونەوە، هەروەها تائێستا ئەو ئاژەڵەى کە گوایە ڤایرۆسەکەى لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ گوازراوەتەوە و دواتریش لە ڕێگەیەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ نادیارە.