گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

شازادە ویلیام بە سەرنجڕاکێشترین پیاوی کەچەڵ هەڵبژێردرا

2021.03.30 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
شازادە ویلیام بە سەرنجڕاکێشترین پیاوی کەچەڵ هەڵبژێردرا

ناس کورد-

سەرەڕاى ئەوەى کەچەڵبوون و ڕوتانەوەى سەر یەکێک لەو هۆکارانەى سەرنجڕاکێشى پیاو کەم دەکاتەوە، بەڵام هەندێک هەر بە سەرنجڕاکێشى دەمێننەوە، لەوانەش شازادە ویلیام شازادەى بەریتانیا کە بە سەرنجڕاکێشترین کەچەڵ لە جیهاندا دیارى کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکانى هەواڵى بەریتانیا (30ى ئازارى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، بەپێى ڕاپرسیەکى کۆمپانیاى Longevitaى تايبەت لە بوارى "گەشتیارى چارەسەریى" لە ئینتەرنێت سەبارەت بە سەرنجڕاکێشترین پیاوى کەچەڵ، شازادە ویلیامى تەمەن 38 ساڵ و حاكمي کامبریج 17 ملیۆن و 600 هەزار دەنگى بەدەستهێناوە.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، ویلیام توانیویەتى لە هەریەکە لە مایک تایسۆن بۆکسێنەرى ئەمریکى و جەیسۆن ستەیسام ئەکتەرى دیارى هەمان وڵات کە نازناوى بەهێزترین پیاوى هۆڵیودى وەرگرت لە گۆڤارى "تەندروستى پیاو" لە ساڵى 2013، بباتەوە.

 

ئەوەش یەکەمجار نییە کە باس لە کەچەڵى شازادە ویلیام دەکرێت، لەساڵى 2018یشدا شازادە هارى براى گاڵتەى پێکرد و دواى ئەوە بڕیاریدا شێوازەکەى بگۆڕێت و بە تەواوەتى سەرى کەچەڵ بکات.