ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە (30ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ھاووڵاتیەک ماوەی 10 ساڵە لەپاکستان زیندانی کراوە و بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات، دەڵێت کوردم و خەڵکی ھەڵەبجەم."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی وێنەی ئەوکەسەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ھەرکەسێک زانیاری لەسەر ھەیە، با ھاوکارییان بکات بۆئەوەی لەڕێگەی کونسوڵخانەی عێراقەوە لەپاکستان پاسپۆرتی بۆ دەربکەن و بیگەڕێنینەوە بۆ ناو کەسوکاری، ھۆکاری دەستگیرکردنەکەشی ئەوەیە ئەو کەسە ساڵی 2011 بەنایاسایی چوەتە ئەو وڵاتە و دەستگیر کراوە."
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر بەڕێزێک ناوناونیشانی لایە یان دەیناسێتەوە پەیوەندی بکات بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە."