ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، پێوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا (سێشەممە 30ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ لە پاریس خوشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆك ئیمانوێل مەكرۆن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، ھەروەھا پێوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران."
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازاری 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆبووەوە.