گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا لە ڕێگەی عێراقەوە ’’جێگرەوە’’ بۆ نۆکەندی سوێس دەدۆزێتەوە

2021.03.30 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا لە ڕێگەی عێراقەوە ’’جێگرەوە’’ بۆ نۆکەندی سوێس دەدۆزێتەوە

ناس کورد-

 

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان پلانی هەیە ڕێڕەوێکی زەمینی جێگرەوە بۆنۆکەندی سوێس لەمیسر بدۆزێتەوە، کە لە دەروازەی "ئۆڤاکۆی" لەنێوان سنوری تورکیا وعێراق دەست پێ دەکات و ئەوروپا و کەنداو بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ماڵپەڕی"تورکیا ئێستا"، ئەو وڵاتە ساڵانێکی زۆرە پلانی هەیە دەروازەی "ئۆڤاکۆی"ی کە دەکەوێتە نێوان تورکیا و عێراق لە سنوری قەزای (تەلەعفەر) لەبری دەروازەی ئیبراهیم خەلیل( خابور)  کە دەکەوێتە سنوریی نێوان تورکیا وهەرێمی کوردستان بکات بە جێگرەوە بۆ ئەو دەروازەیە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەروازەی سنوریی ئوڤاکۆی، توانای گەورەی هەیە، کە تورکیا بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە و هەروەها کوێت و قەتەر و ئیمارات و دەوڵەتانی دیکەی کەنداو لە ڕێگەی عێراقەوە .

 

هەروەها ڕەنگە ببێت بە جێگرەوەی نۆکەندی سوێس کە لە ئێستادا 12 ٪ ی پشکەکەی  بازرگانیی جیهانیی  قەتیس کردووە. تورکیا پلانی هەیە ئەو ڕێڕەوە نوێیە بەڕێگای خێراو هێڵی ئاسنی بە کەنداوی عەرەبییەوە ببەستێتەوە.

 

بەپێی ئەو پڕۆژەی کە تورکیا لەساڵی 2016 پلانی بۆ داناوە، هێڵی شەمەندەفەر لە شاری  مێرسینەوە دەستپێدەکات بۆکەنداوی عەرەبی و دواتربۆ کوێت و دەوڵەتانی تری کەنداو.

 

چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوە کردووە، کردنەوەی دەروازەی سنوریی ئۆڤاکۆیی واتە بەرزبوونەوەی ڕێژەی 25 - 50 ٪ ی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق .

 

هەروەها دەروازەی ئۆڤاکۆ هەلێکی گرنگ بۆ ئەوروپا دەرەخسێنێت، چونکە دوو هێندە بازرگانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دیکەی نیمچە دوورگەی عەرەبی فەراهەم دەکات.