گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’گۆشتى قەدەغەکراوى فڕۆشتووە’  

لیژنەکانی قائیمقامیەت گۆشتفرۆشێکیان لە سلێمانىی داخست 

2021.03.30 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەکانی قائیمقامیەت گۆشتفرۆشێکیان لە سلێمانىی داخست 

ناس کورد-

به‌هۆی فڕۆشتنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراو به‌هاوڵاتیان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی سیروان داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت "خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نعمان عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ر به‌‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی (30ى ئازارى 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراو به‌ هاوڵاتیان، له‌لایه‌ن ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی سیروان له‌ناو بازاڕی سلێمانی (به‌ر به‌له‌دیه‌كه‌) داخراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ساڵی (2007)ــه‌وه‌ هاورده‌كردنی گۆشتی هندی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ كه‌دوای پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایه‌ كه‌هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ دروستبونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌ له‌شی مرۆڤدا.

 

ئەوەشی وتووە "به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی سیروان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".