گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى شیعە لەدەرەوەى بوجە هەوڵێک بۆکۆتایی هێنان بە کێشەکانى هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

2021.03.30 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى شیعە لەدەرەوەى بوجە هەوڵێک بۆکۆتایی هێنان بە کێشەکانى هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى شیعە هەوڵێکى ئاشکراکرد بۆ چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و بەغدا، لەڕێگەى دەرکردنى یاساى نەوت و غازەوە کە ساڵانێکى زۆرە هەردوولا لەسەرى ناکۆکن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. یوسف کیلابی كە پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی شیعەیە لە مێزگردێکی ئۆنلایندا لە "کلاب هاوس" کە "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو (30 ئازاری 2021) رایگەیاند، بە هەوڵ و پێداگیرى بەشێکى زۆرى پەرلەمانتارانى ریزى دووەمە شیعە، ئامادەکارییەکانى زۆر دەکرێت بۆدەرکردنى یاساى نەوت و گاز بۆ چارەسەرى ئەو کێشە درێژخایانە بێچارەسەرانەى لەدۆسیەى نەوتدا هەیە لە پارێزگاکان بەتایبەت کێشەى هەرێم و بەغدا کە هەموو سالێک دوبارە دەبێتەوە.

 

وتیشى "لەهەوڵداین ئەو یاسایە دەربکرێت و یاساکە ئامادەیە، لە وەزارەتى نەوت رەشنوسەکەى ئامادەکراوە، لەم ماوەیەدا پێشکەشى پەرلەمان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەرى، لەوێ هەموو شتێک دەربارەى دۆسیەى نەوت یەکلایی دەکرێنەوە، لەوانە کێڵگەکان و بەڕێوەبردنیان و فرۆشتن و پرسەکانى دیکە".

 

یوسف کیلابی باسى لەوەشکرد، ناکرێت چەند ساڵێکى تر دانیشین بەدیار کێشەوە لەگەڵ هەرێم، دەبێت شتێک بدۆزنەوە کە بگەنە چارەسەر.

 

ئەوەشى خستەڕوو، دۆسیەى نەوت کەموکوڕی زۆرى تێدایە لەگرێبەستەکانى هەرێم و عێراق، زۆر شت هەیە کە ئەگەر باسى بکەن "ئەو کەسانەى کە دڵیان لاوازە تووشى جەڵتە و خەفەت و مەراقێکى زۆر دەبن، ئێمە لەو یاسایە دەمانەوێت ئەوانە چارەسەر بکەین".