گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە 

2021.03.30 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە 

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لەبارەی گیانلەدەستدانی چوار پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و ئاشکراى کرد "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت تەرمی ئەو پەنابەرانە دەهێنرێنەوە و ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێنەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (30ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوە کرد، بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیانلەدەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون.

 

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، لەسەر ڕاسپاردە و ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن. 

 

پێشتر ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاندبوو“رۆژی دووشەممە 22ی ئازاری 2021 لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار كۆچبەری كورد كە لە پشتی بارهەڵگرێكەوە خۆیان حەشار دابوو، گیانیان لەدەستداوەو 24 كەسی دیكەش كە لە بارهەڵگرەكەدا بوون برینداربوون".