ناس کورد-
بوکێکى حەوت رۆژەى دانیشتووى شارى هەولێر دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولواحید محەمەد جێگرى سکرتێرى یەکێتى مامۆستایان کە خاڵى ئەو کچەیە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، گەشاو خالید تەمەن 26 ساڵ کە حەوت رۆژ بوو هاوسەرگیریی کردبوو بەهۆى توشبوونى بە کۆرۆناوە بارى تەندروستى رووى لە ناجێگیری کردبوو، رەوانەى نەخۆشخانە کرابوو.
وتیشى بەهۆی خراپی باری تەندروستی و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی پەتای کۆرۆنا، بەیانی ئەمڕۆ گەشاو گیانی لەدەستدا.