گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

توشبوونى منداڵان بە کۆرۆنا لەهەرێم ’’بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە’’

2021.03.30 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوونى منداڵان بە کۆرۆنا لەهەرێم  ’’بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە’’

ناس کورد-

 

پزیشکێکى پسپۆڕى منداڵان رایگەیاند، لەهەرێمى کوردستان توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.پشدەر عبداللە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە بڵاوکراوەیەکدا کەوێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەشێک لەو منداڵانەى توشى ڤایرۆسەکە بوون بە توندی تووش بوون.

 

دەشڵێت "بەشێکی ئەو نەخۆشانەی ئەم ماوەیە تووشی کۆکە و سەرئێشە و تاو، سکچوون و ڕشانەوەو سک ئێشە بوون توشبوو بوون بە کۆرۆنا، بەڵام ئەوەی سەرنج دراوە بەشێکیان بەسووکی ئەیگرن و بەشێکیان بەتووندی تووش ئەبن بەڵام دوای چەند ڕۆژێک باروودۆخیان باش ئەبێت، ژمارەیەکی زۆر تووشبوو پێویستیان بە داخڵ کردن نیە لە نەخۆشخانە".

 

جەختیشیکردووەتەوە، گرنگترین کار لە ئێستادا بکرێت خۆپارێزییە، ژمارەی تووشبووان زۆرە بەڵام بەشێکی کەمیان پێویستیان بە داخڵ بوونە لە نەخۆشخانە، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نایەت کە باروودۆخ کۆنتڕۆڵە.

 

"ئەگەر ژمارەی تووشبووان زۆر زیاد بکات بەدڵنیاییەوە ژمارەی ئەوانەش زیاد ئەکات کە پێویستیان بە داخڵ بوون ئەبێت و ژمارەی ئەوانەش زیاد ئەکات کە زۆر بەتووندی ئەیگرن"، د.پشدەر وادەڵێت.