گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا پەسەندکردنى بودجە

مانگرتن لەناو پەرلەمانى عێراق رادەگەیەنرێت

2021.03.30 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
مانگرتن لەناو پەرلەمانى عێراق رادەگەیەنرێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک پەرلەمانتار ئامادەن لەناو پەرلەمان مانگرتن رابگەیەنن، تا پەسەندکردنى پڕۆژەى بودجە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن عەرەب پەرلەمانتارى فراکسیۆنى ئیرادە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، ژمارەیەک پەرلەمانتار و فراکسیۆن هەوڵدەدەن رۆڵى لیژنەى دارایی لە دۆسیەى بودجە پەراوێز بخەن.

 

وتیشى ژمارەیەک پەرلەمانتار ئامادەن تا پەسەندکردنى بودجە مانگرتن رابگەیەنن.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکردووە، هەندێ کوتلە داواى ئەوەدەکەن دۆسیەى قەرەبووکردنەوەى ونبووان بخرێتە ناو پڕۆژەکەوە، هەندێکى تر داواى پلەى وەزیفى دەکەن، بەشێکى دیکەش داوا دەکەن پرۆژەى ستراتیژى لەپارێزگاکان بخرێتە پڕۆژەکەوە.

 

دەشڵێت بەدرێژایی ئەمساڵ لەناو پەرلەمان زیاتر لە 170 پەرلەمانتار ئامادەنەبوون، هەندێ پەرلەمانتار ماوەى سێ ساڵە بەشدارى دانیشتنەکان نابن.

 

تا ئێستا دیار نییە پڕۆژەى بودجە کەى لە پەرلەمانى عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە، دواى سێجار دواخستنى دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە.  

  

شەوى یەکشەممە لیژنەى دارایی دەنگیدا لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە و چاوەڕواندەکرا پڕۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.