گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆشکى سپى مشتومڕى دیدارى بایدن و سەرۆکى کۆریاى باکورى یەکلایى کردەوە

2021.03.30 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکى سپى مشتومڕى دیدارى بایدن و سەرۆکى کۆریاى باکورى یەکلایى کردەوە

ناس کورد-

کۆشکى سپى رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا نیازى ئەوەى نییە لەگەڵ کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکى کۆرۆیاى باکور، کۆببێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپى (30ى ئازارى 2021) لەوەڵامى پرسیارێکى ڕۆژنامەنووسان لەبارەى ئەوەى کە لەکارنامەى دبلۆماسییانەى سەرۆکى ئەمەریکادا لەبەرامبەر کۆریاى باکور هیچ نیازێک هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکى کۆریاى باکور وەک ئەوەى ترەمپ پێشتر کردى، وتى :لەو بڕوایەدام بەرارودکردنیان زۆر جیاوازە و بایدن ئەو نیازەى نییە.

 

لێدوانەکەى ساکى دواى ئەوە هات کە هەفتەى رابردوو بەرپرسێکى باڵا لە ئیدارەى ئەمەریکا رایگەیاند "ئیدارەى بایدن لەو بڕوایەدا نییە کە دەرگاى گفتوگۆ لەگەڵ بیۆنگ یانگ داخراوە.

 

رونیشیکردەوە، رەوشێکمان ناوێ کە وا نیشان بدات ئێمە کراوە نیین بەرامبەر بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ کۆریاى باکور.