گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێکى پەیوەندى بەهەرێمەوەیە

پەرلەمانتارێک خاڵە ناکۆکەکانى لایەنە سیاسیەکان لەبارەى بودجەوە ئاشکرا دەکات

2021.03.30 - 08:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک خاڵە ناکۆکەکانى لایەنە سیاسیەکان لەبارەى بودجەوە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون رایگەیاند، ناکۆکییەکانى لەبارەى دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەردەوامى هەیە و پێشبینى کرد بەر لە کۆتایى ئەم هەفتەیە بخرێتە دەنگدانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غایب عومێرى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى هاوپەیمانى سائیرون لە میانەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بەوە کرد، هێشتا ناکۆکییەکان لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەدا وەک خۆى ماوە و تائێستا لەسەر ماددەى 11ى بودجەى گشتى کە تایبەتە بە هەرێمى کوردستان رێککەوتنى کۆتایى نەکراوە.

 

رونیشیکردەوە، جگە لەماددەى 11ى بودجە ناکۆکى لەبارەى قەرزى دەرەکى هەیە.

 

لەبارەى نرخى دۆلاریشەوە، پەرلەمانتارەکەى سائیرون ئاماژەى بەوە کرد کە کاتى خۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بە ڕێککەوتنى نێوان سەرۆک وەزیران و فراکسیۆنەکان ئەنجامدرا.

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە بودجە لە بابەتێکى هونەرییەوە بۆتە سیاسى و پێشبینیشى کرد لەڕۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممەى داهاتوو بودجە پەسەند بکرێت.