ناس کورد-
وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەو سیستمەی کەئێستا هەیە بۆ بەڕێوەبردنی باج و گومرک دەوڵەتی تاڵان کردووە، نرخی بچوکترین کار لە گومرگدا لە 50 هەزار دۆلارەوە بۆ 100 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت و مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی عەللاوی (29ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی "فرانس پریس" ڕایگەیاند، "نرخی بچوکترین کار لە گومرکدا لە 50 هەزار دۆلارەوە بۆ 100 هەزار دۆلارە، هەندێک جاریش بۆ چەند هێندە بەرزدەبێتەوە".
وتیشی، "ئەو سیستمە کەئێستا هەیە بۆ بەرێوەبردنی باج و گومرک دەوڵەتی تاڵان کردووە، دەبێت لە ساڵێکدا حەوت ملیار دۆلار لە گومرگ وەربگرین، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها لە سەدا 10 بۆ 12ی سەرچاوە گومرگیەکان دەچنە وەزارەتی دارایی".