گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕەخنەیەک لەناو پارتییەوە لەدژی ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا

2021.03.29 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەخنەیەک لەناو پارتییەوە لەدژی ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا

ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ماددەى پەیوەست بە پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق "زۆر لە بەرژەوەندى هەرێم نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەیادە نەجار ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى وتى، "ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەستەمە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە بدرێت، بەڵام ئەگەر لایەنەکان گەیشتنە رێککەوتن ئەوا بە ئاسانى تێدەپەڕێت".

 

وتیشى، هیچ کێشەیەک لەماددەى 11ى تایبەت بە هەرێم نییە، هەرچەندە ئەو ماددەیە زۆر لە بەرژەوەندى هەرێمى کوردستان نییە، بەڵام دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە بەشێک لە مافەکانى هەرێم بەدەستبهێنن.

 

مەیادە نەجار جەختیکردەوە، رێگرى سەرەکى لە دەنگدان بە پڕۆژەى بودجە شیعەکانە نەک کورد.

 

تا ئێستا دیار نییە پڕۆژەى بودجە کەى لە پەرلەمانى عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە، دواى سێجار دواخستنى دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە.

 

شەوى رابردوو لیژنەى دارایی دەنگیدا لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە و چاوەڕواندەکرا پڕۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.

 

هاوکات پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتییەکەی هادی عامری ڕایگەیاند، سورن لەسەر ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە یان شەممەى داهاتوو پڕۆژەیاساى بودجە تێپەڕێنرێت، "ئەگەرنا سەرۆکایەتی پەرلەمان ناچاردەکەن دەست لە کاربکێشیتەوە."  

  

حامد عەباس، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتحی سەربە هادی عامری (29ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" وتی، "سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕۆڵی باشی نەگێراوە لە یەکلاییکردنەوەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، ئێمە لە نییەت پاکی ئەوان تێدەگەین کە دەیانەوێت یاساکە بە سازان تێپەرێت، بەڵام ئەو نییەتە پڕۆژەکەی خستووەتە گێژاویەکی سەختەوە".  

  

وتیشی، "تێپەڕاندنی پڕۆژەکە هۆکارەکەی سیاسی نییە، بەڵکو هۆکارەکانی هونەرین کەزۆربەیان پەیوەندی بە دەقە داراییەکان و ئابورییەکانەوە هەیە لەگەڵ چونێتی مامەڵەکردن لە گەڵیاندا، بۆیە ئێمە بە سیاسیکردنی بودجە ڕەتدەکەینەوە".  

 

پەرلەمانتارەکەی فەتح جەختیکردەوە، پشکی کورد لە بودجەکەدا چارەسەرکراوە و کەس لاری نییە لەسەر ئەو دەقەی کە لیژنەی دارایی پەرلەمان و شاندی هەرێم لەسەری ڕێککەوتوون کە ئەوەش ماددەی (11)یە، "بەڵام ئەوەی لە ئێستادا بووەتە کێشە ئەو داواکاریانەیە کە هەرلایەنێک دەیەوێت وەک موزایدەی سیاسی و بانگەشەی پێشوەختە لە بودجەدا جێگیری بکەن، ئەوەش جێگای قبوڵ نییە".