گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پارێزگای هەولێر لەبارەى کەمی و گرانبوونی بەنزین ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.29 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگای هەولێر لەبارەى کەمی و گرانبوونی بەنزین ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هاوڵاتییان و شوفێرانی سنوری پارێزگاکە دڵنیا دەکەنەوە "ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لە عەمبارەکانی هەولێر هەیە" و ئەوەى دەوترێت کەمی کردووە ڕاست نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (29ی ئازاری 2021) دەڵێت، "دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و ڕەچاونەکردنی بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان بەبیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین نرخی بەنزینیان بەرزکردووەتەوە، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان و شوفێرانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیابکەینەوە کە ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لەعەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و هەموو ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە."

 

دەشڵێت، "ئەگەرچی نرخی بەنزین پەیوەستە بەنرخی نەوتی خاو و نرخی نەوەتیش نرخێکی جیهانییە، لەگەڵ ئەوەدا وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لێژنەی باڵای چاودێری سوتەمەنیەوە لە ڕووی کوالیتی و نرخەوە بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە."

 

لەدوای بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و هەروەها بەرزبوونەوەى نرخی نەوت، نرخی بەنزین لە پارێزگاکانی هەرێم بەرزبووەتەوە و هەر یەکێک لە جۆرەکان 100 دیناری چووەتەسەر.