گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشمەرگە زانیاری لەسەر هێرشە موشەکییەکەى پردێ بڵاودەکاتەوە

2021.03.29 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە زانیاری لەسەر هێرشە موشەکییەکەى پردێ بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە سنوری چالاکییەکانی لیوای 10ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ-دبز و لە نزیک گوندی نەبی ئاوا، چەند موشەکێک ئاڕاستەی پێگەکانی پێشمەرگە کراون."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بەڵام پێشمەرگە و پێگەکانی پێشمەرگە بێ زیان بوون."

 

هاوکات میدیای فەرمیی پارتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، موشەکەکان "لە نزیک مه‌زرعه‌ی ڕزگار عەلیەوە لەسەر ڕێگەی کەرکوک-پڕدێوه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ كراون."

 

دەشڵێت، "چەند چه‌كدارێك ھاوەنەکانیان تێ گرتووه‌ و دواتر ھەڵھاتوونە بۆ شاخەکەی پشت باخەکە ڕزگار عەلی."

 

ئەمشەو سێ موشەک ئاڕاستەی بازگەی شێراوە لەنێوان هەولێر و مەخمور کرا کە هێزەکانی پێشمەرگەی تێدایە، تائێستا هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشەدا تۆمار نەکراوە.

 

نوری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی پێشمەرگە تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، تەنها ئەو سێ موشەکە بووە و "لەئێستادا هیچ تەقەیەک نییە."

 

وتیشی، "هیچ زیانێکی گیانیمان نییە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە دەکەین بۆ ئەوەى بزانین لەکوێوە هاتووە و کێ بەرپرسیارە لێی."