گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەو نەخشەڕێگایەى پشتگوێخرا’’

وردەکاریی نوێ لەبارەى ’’شکستى’’ گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا

2021.03.29 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی نوێ لەبارەى ’’شکستى’’ گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا

ناس کورد-

شارەزایەکى یاسایی ڕایگەیاند، دەرکەوت پڕۆژەى گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا مردووە، دواى ئەوەى لیژنەى دارایی بڕیارى خۆى لەو بارەیەوە یەکلاییکردەوە و خۆى لەقەرەى ئەو پرسە نەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەتیف مستەفا لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (29ی ئازاری 2021) ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەو ڕۆژەى ئێمە وتمان پڕۆژەکە مرد، بە قسەی نەشیاو و تۆمەتھەڵبەستن وەڵامیان داینەوە و لەوەش سەیرتر ئێمەیان بە نەزان لە قەڵەم دا و سوربوون لەسەر ئەوەی پڕۆژەکە ماوە و ئەوان بە ئەنجامی دەگەیەنن".

 

دەشڵێت، "من نەخشە ڕێگایەکـم بۆ دانابوون ئەگەر پەیڕەویان بکردایە لەوانەیە ئەنجامێکی جیاوازتری ھەبوایە".

 

لەتیف مستەفا ڕوونیکردووەتەوە، نەخشەرێگاکەى ئەوە بووە کە هەوڵبدرێت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا حکومەت ئەو بابەتە دابنێت پێش ئەوەی بینێرێ بۆ پەرلەمان، ئەگەرنا ھیچ سودێکی نابێت، "پێشم وتن کە ئەگەر ھەرخۆتان بەدەستی بەتاڵ بچن بۆلای حوکمەت یان وردتر بۆلای لیژنەی ئامادەکردنی بودجە وەڵامتان نادەنەوە چونکە ھیچ کارتێکی فشارتان نییە".

 

 "دەبێ ئەو پەرلەمانتارانەی کە دەیانەوێ کار بۆ ئەم ئیشە بکەن ھەوڵبدەن سەرۆکی پەرلەمان قەناعەت پێ بکەن کە رەزامەند بێت لە یەکێک لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا نوێنەری موچەخۆران و فەرمانبەرانی ھەرێم میوانداری بکرێن، لائیحەیەکی بەقوەتی یاسایی ئامادە بکەن و بیخوێننەوە و داوا لە پەرلەمانی عێراق بکەن بڕیارێکیان بۆ دەرکات و حوکمەتی فیدرالی ناچارکات بەچارەسەر کردنی کێشەکە لە پرۆژە یاسای بودجەشدا جێی بکرێتەوە".

 

لەتیف مستەفا هەروەها دەڵێت، بەو پەرلەمانتارانەى وتووە کە سەرقاڵى ئەو ئیشە بوون ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان رازی بوو نوێنەری موچەخۆران لە دانیشتنێکی پەرلەمان ئامادەبن لائیحەیەکی یاسایی باشیان بۆ دەنوسێت کە کاریگەری ھەبێ لەسەر رای پەرلەمانتاران "بەداخەوە ھیچ ھەوڵێک بەو ئاراستەیە نەدرا سەرەنجام  یاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە تێپەڕی".

 

دەشپرسێت، "ئێستا ھەقی خۆمانە بپرسین کە دەتانوت پرۆژەکە ماوەو بە سیقەوە دەتان وت بەھاوکاری پەرلەمانتارانی تر بەئەنجامی دەگەیەنین چیتان بۆ کردوە؟لە چەند کۆبونەوەی لیژنەی دارایی ئامادەبوون لە کۆی نزیکەی 50 کۆبونەوە بۆ بەرگریکردن لە پرۆژەکە؟

 

"دیارە من زانیاری وردم لایە لەو بارەوە ئەگەر دوبارە قسەی ناڕاست و موزایەدەیان کرد ناچارم ڕایبگەیەنم".

 

لەتیف مستەفا دەشڵێت، "دیارە ئەگەر لیژنەی دارایی بیکردایە پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدایە حکومەت ھەر دەیتوانی تانەی لێبدات و ھەڵیبوەشێنێتەوە، بەڵام ئێوە ئەوانەی بەھارتان ھێنابووە چۆکان دەبوایە ھیچ نەبێ لە کۆبونەوەکانی لیژنەی دارایی ئامادەبوونایە و بەرگریتان لێ بکردایە. لەسەر ئەو سوکایەتی و تۆمەتانەش کە پێیان وتین لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار سکاڵام تۆمارکرد".