گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگارى هەولێر ’’قۆناغى مەترسیدار’’ ى راگەیاند

2021.03.29 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگارى هەولێر ’’قۆناغى مەترسیدار’’ ى راگەیاند

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەکی خێرا بڵاو دەبێتەوە و مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان لەزیادبووندایە و گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو لە پەیامێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بە پابەندبوونى هاوڵاتییان بەبڕیار و ڕاسپارەدەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەم دۆخە سەختە تێدەپەڕێنن.

 

دەقى پەیامەکە

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

سەبارەت بە پەیامی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی و نیگەرانی بەڕێزیان سەبارەت بە به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواکاری له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی کوردستان کە به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ن، وەکو پارێزگای هەولێر، دڵنیایی بە بەڕێزیان و هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان دەدەین، لەژووری ئۆپەراسیۆن سەرجەم هەوڵەکانی خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ پاراستی ئاسایشی تەندروستی  و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان، لێرەشەوە دووبارە بەپێویستی دەزانین ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی سنووری پارێزگاکەمان ئاگادار بکەینەوە کە بەداخەوە ئەگەرچی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەکی خێرا بڵاو دەبێتەوە و مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان لەزیانبووندایە و گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار، ھەموولایەک وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی و بەوپەری هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و ڕێکارەکانی خۆپارێزبن و دەمامک ببەستن، ئێمەش وەکو ئیدارەی خۆجێی و پارێزگای هەولێر، دووپاتی دەکەینەوە وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی هەولێری پایتەخت.

 

بەپێویستی دەزانین وێڕای سوپاس بۆ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ کە ئەمڕۆ دوای ڕاگەیندراوی شەوی ڕابردووی ژووری ئۆپەراسیۆن لەئەرک دابوون بۆ هۆشیارکردنەوە هاوڵاتییان و پابەندبوونییان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)،  بەخۆشحاڵییەوە دەرەنجام و ڕەنگدانەوەی باش هەبوو لە پابەندبوون و هاوکاری هاولاتییان، دڵنیاین بە هاوکاری و خۆڕاگری و پشتیوانی ئێوەی بەڕێز و پابەندبوونتان بەبڕیار و ڕاسپارەدەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، وەک چۆن لەڕابردوودا دۆخی سەخترمان تێپەڕاندووە، ئەم دۆخە سەختەش تێدەپەڕێنین و بە سەلامەتی و سەرکەوتویی لێی دەردەچین.

ئومێد خۆشناو

 

پارێزگاری هەولێر