گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارى نوێ دەردەکرێت

چەند هۆکارێکى جیاواز بۆ گرانبوونى مریشک ئاشکراکرا

2021.03.29 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
چەند هۆکارێکى جیاواز بۆ گرانبوونى مریشک ئاشکراکرا

ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان چەند هۆکارێکى جیاوازى بۆ بەرزبوونەوەى نرخى مریشک ئاشکراکرد و دەڵێت، بڕیارە لە زوترین کاتدا ڕێوشوێن و بڕیاری پێویست دەربکرێت بۆ دابەزاندنى نرخەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "کۆی گرفتەکان لە زیادکردنی گومرگ لەسەر ھێلکەی پێتێنراو بۆ جوچک و کاروباری مەفقسەکانی ھەڵھێنانی جوچکە، بازرگانی ناڕەسمی ھۆکاری مردنی ٥٠٪؜ بەرھەمی کێڵگەکانی پەلەوەری و چۆڵبونی نزیکەی ٧٠٪‏ دەواجینەکانە".

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری گفتوگۆیان کردو بڕیارە لە زوترین کاتدا ڕێوشوێن و بڕیاری پێویست دەربکرێت کە دەبێتە ھۆکار بۆ دابەزاندنی نرخی مریشک..

ماوەى چەند رۆژێکە نرخى مریشک لە هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە و نرخى هەر کیلۆیەک بۆ سەرووى چوار هەزار دینار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر بەنیوەى ئەو نرخە مامەڵەى پێوەدەکرا.