گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کۆمەڵ هەوڵى پێکهێنانى لیستى هاوبەشى لەگەڵ یەکگرتوو ئاشکراکرد

2021.03.29 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ هەوڵى پێکهێنانى لیستى هاوبەشى لەگەڵ یەکگرتوو ئاشکراکرد

ناس کورد-

ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامى لەگفتوگۆدان بۆ پێکهێنانى لیستێکى هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتى و یەکگرتووى ئیسلامى لەگفتوگۆدان و هەوڵدەدەن گفتوگۆکان زیاتر فراوانتر بکەن، بۆ ئەوەى لیستێک و بەرەیەکى هاوبەش پێکبهێنن بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردن.

 

وتیشى، "ئێمە ئەوەمان پێ باشە، چونکە لە بەرژەوەندى هاوڵاتییان و دەنگى ناڕازیدایە".

 

عەبدولستار مەجید باسى لەوەشکرد، ئەو لیستە لەئەگەرى پێکهێنانى تەنها بۆ ناوخۆى هەرێم دەبێت نەک بۆ ناوچە جێناکۆکەکان.