گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەرنامە بۆ ڕۆژانی داهاتوو’’

بڕیار لەسەر ’’کەرەنتینە و ڕێکاری نوێ’’ دەدرێت

2021.03.29 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیار لەسەر ’’کەرەنتینە و ڕێکاری نوێ’’ دەدرێت

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی سبەینێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بە مەبەستى تاوتوێکردنى ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی ئازاری 2021، ڕەهێڵ فەرەیدون لە لێدوانێکی تایبەت بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، پێش کۆبوونەوەی لیژنەکە، ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ڕێککارەکان دەکرێت تادواتر لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا قسەی لەسەر بکرێت.

 

سەبارەت ئەگەرى ڕاگەیاندنی کەرەنتینە، ڕەهێڵ فەرەیدون ئاشکرایکرد، ئەگەر کەرەنتینە ڕابگەیەنرێت ڕاستەوخۆ نابێت، بەڵکو بەرنامە بۆ ڕۆژانی داهاتوو دادەنرێت.

 

لەبارەى بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەی قوتابخانەکان، بریکارى وەزارەتى تەندروستى وتى، ئەگەر قسە لەسەر ڕاگرتنی تاقیکردنەوە بێت جارێ دەبێت قسە لەسەر ڕاگرتنی دەوام بکرێت، چونکە پۆلی 12ی ئامادەیی دەوامی ئاسایی دەکەن.

 

ئەوەشى خستەڕوو، ڤایرۆسى نوێی کۆرۆنا خێراترە لەبڵاوبوونەوەو منداڵیش توشی ڤایرۆسەکە دەبێت، بەڵام هەندێک وردەکاری هەیە تاوەکو ئێستا نازانرێت چۆنە لەوانەی توشبوونەوەی کەسێک کە پێشتر توشی پەتاکە بووبێت.

 

ڕەهێل فەرەیدوون جەختیکردەوە، مەترسییەکانی ڤایرۆسى نوێی کۆرۆنا زیاتر نییە لە جۆرەکەی پێشتر و چارەسەرەکانیشی هەمان چارەسەری کۆرۆناکەی پیشترەو هەمان ڤاکسینیش بۆ ئەم کۆرۆنایە بەکاردەهێنرێت.