گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ لەسەر ’’هۆڕن لێدان’’ کەسێک تەقە لە ئۆتۆمبێلێک دەکات

2021.03.29 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ لەسەر ’’هۆڕن لێدان’’ کەسێک تەقە لە ئۆتۆمبێلێک دەکات

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى ڕاگەیاند، کە لەسەر كێشەی هۆڕن لێدان تەقەى لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، رووداوەکە چەند رۆژێك لەمەوبەر روویداوە کاتێک لەسەر كێشەی هۆڕن لێدانی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردوو هەڵات .

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا .

 

لە ئێستادا تۆمەتبار (د ، خ ، ح )لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 
 
May be an image of car and roadMay be an image of one or more people