گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێویستە سەرکردایەتى یەکێتى لە مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى ئامادەبن

هۆشیار زێبارى: عاقڵمەندانى پارتى و یەکێتى دەتوانن بگەنە رێککەوتن

2019.06.04 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشیار زێبارى: عاقڵمەندانى پارتى و یەکێتى دەتوانن بگەنە رێککەوتن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان کات بە درەنگ نازانێت بۆ دانیشتن و کۆبوونەوەى نێوان پارتى و یەکێتى و رایدەگەیەنێت "عاقڵمەندانى پارتى و یەکێتى دەتوانن بگەنە رێککەوتن". . هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا بەپێویستیدەزانێت سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئامادەبوونیان هەبێت. . لێدوانەکەى زێبارى لە کاتێکدایە پەیوەندییەکانى نێوان ئەو دوو پارتە بە هۆى دەنگنەدانى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان بە نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان گرژى و ساردى تێکەوت و بەشێک لە سەرکردەکانى ئەو دوو پارتە دژ بە یەکترى لەچەند رۆژى رابردوودا لێدوانى توندیاندا و لە دوێنێ (دووشەممە) بە بڕیارى مەکتەبى سیاسى هەردوولا هێرشى راگەیاندن بۆ سەر یەکترى راگیرا. . ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى پارتى روونیدەکاتەوە، پێویست و زەرورە برادەرانی یەکێتی لە رێوڕەسمی 10ی مانگ ئامادەبن بە نەفەسێکی ئەرێنی، کات هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەش. . جەختیشى کردەوە، ئێستا کات هەیە دابینشین و بگەینە رێککەوتنێکی گونجاو بۆ هەردوولا و بۆ خەڵکیش. . پێشتر ڤالا فەرید سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کات و شوێنى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى راگەیاند. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، لەكاتژمێر 11:00ى رۆژی دووشەممە 10-6-2019 ‌لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شارى هەولێر مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت. .