گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستێکی نادیار و ئاژاوەگێڕ’’

وێنە؛ گڵکۆی عەلی مەردان لە کەرکوک شێوێنرا

2021.03.29 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ گڵکۆی عەلی مەردان لە کەرکوک شێوێنرا

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح
بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، "دەستێکی نادیار و ئاژاوەگێڕ" درەنگانی شەوی ڕابردوو گڵکۆی هونەرمەندی گەورەی کورد خوالێخۆشبوو عەلی مەردانیان لە گۆڕستانی شارەکە شێواندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دلێر شوانی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکوک و ئەندامی لیژنەی قەیرانەکانی ئەو پارێزگایە ( 29ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "درەنگانی شەوەی ڕابردوو ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگیر گڵکۆی مامۆستای مەقامی کوردی عەلی مەردان یان لە گۆرستانی شارەکە شێواندووە".

 

وتیشی، "لەئێستادا لایەن ئەمنییەکان لە هەوڵی کۆکردنەوە زانیارین بۆ ئەوەی بزان کێ ئەو کارە نەشیاوەی کردووە".

 

شوانی ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارە سبەی دیوانی پارێزگای کەرکوک بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی هونەرمەندانی شارەکە جارێکی دیکە گڵکۆی ئەو هونەرمەندە نۆژەن بکەینەوە و بیگەڕێنینەوە دۆخی جارانی".

 

"هەوڵدەدین بۆ لەمەودوا ئەو گۆڕستانە لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی پۆلیس فریاکەوتندا بێت، بەبەردەوامی ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس فریاکەوتن بوونی لەو شوێنەدا هەبێت" دلێر شوانی وای وت.

me_ga.php?id=3008