گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەمچەماڵ چوار کەس بە تەقە بریندار بوون کە یەکێکیان ئاسایشە

2021.03.29 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
لە چەمچەماڵ چوار کەس بە تەقە بریندار بوون کە یەکێکیان ئاسایشە

ناس کورد-

بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ چوار کەس بریندار بوون کە یەکێکیان کارمەندى ئاسایشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد عەبدی، بەڕێوبەری پۆلیس چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (29ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ لەلایەن گەنجێکەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستڕێژی گولـلە کراوە و بەوهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.

 

وتیشی، "یەکێک لە بریندارەکان کارمەندی ئاسایشە و لە ئێستاشدا بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و تەقەکەرەکەش دەستگیرکراوە".

 

لەبارەی تەندروستی بریندارەکان شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بۆ "ناس کورد" وتی، "دوای ئەوەی چوار برینداری فیشەک گەیەنرانە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوەو سێ لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون بۆ چارەسەری پێویست".

 

لەبارەی تەندروستی بریندارەکان وتی، "هیچ کام لە بریندارەکان مەترسی لەسەر ژیانی نییە بەڵکو پێویستییان بە چارەسەری پێویست بووە و بەوهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون".