گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات

ئەگەری هەیە قوتابخانەیەک لە سلێمانی بە هۆی کۆرۆناوە ’’دابخرێت’’

2021.03.29 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەری هەیە قوتابخانەیەک لە سلێمانی بە هۆی کۆرۆناوە ’’دابخرێت’’

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕەتیکردەوە ئامادەیی سەڵاحەدین لە سنوری پەروەردەکەیان داخرابێت و دەڵێت، تەنها پۆلێکى قوتابخانەکە داخراوە بەهۆی توشبوونی سێ خوێندکارەوە بە کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی (29ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "تائێستا ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان دانەخراوە، بەڵام ئێستا پۆلێکی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەو قوتابخانەیە داخراوە ئەوەش بە هۆی توشبوونی سێ خوێندکارەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ".


وتیشی، "بڕیارە سبەی تیمێکی تەندروستی سەردانی خوێندنگاکە بکات و پشکنین بۆسەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران بکات، ئەگەر حاڵەتی دیکەی توشبوون بەدی کرا ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو ناوەندە دادەخەین".


تریفە محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤ بوون ئەو ناچاردەبین تاقیکردنەوەکانیان کە بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت دوابخەین بۆ کاتێکی تر".


لەبارەی دەنگۆی کردنەوەى هەندێک قوتابخانە، تریفە محەمەد وتی، " بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدراوە بە دەوامی ئەو قۆناغانەی کە بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە ڕاگیراوە تەنها تاقیکردنەوەکەیان دەکەن و دەچنە ماڵەوە".


باسى لەوەشکرد، "بەڵام هەندێک مامۆستا بەهۆی ئەوەی کە مەنهەجی تاقیکردنەوەی نییە ناچاربوون دوای تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێریک وانەیان پێی بڵینەوە، ئەوەش شتێکی ئاساییە بۆی ئەوەی بتوانن پڕسیارەکان گەڵاڵە بکەن."