ناس کورد-
تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند، گوێدرێژێک قەپى لە گوێچکەى منداڵێک گرتووە و بەتەواوى لێیکردووەتەوە و دواتر لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی بۆ منداڵەکە کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى چەمچەماڵ ئەمڕۆ دووشەممە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، د.هێرش سەید گوڵ شێخانی کە نەشتەرگەریی بۆ منداڵەکە ئەنجامداوە ئاماژەى بەوەکردووە، منداڵەکە کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵە کاتێک گەیەنرایە نەخۆشخانە دۆخی زۆر خراپ و مەترسیدار بوو.
رونیشیکردووەتەوە گوێدرێژێک قەپی لەمنداڵەکە گرتبوو بەهۆیەوە گوێی چەپی بەتەواوی بڕیبوو و لێبوبوەوە، دواتر نەشتەرگەرییەکی سێ کاتژمێری بۆ ئەنجامدراوە ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ئەو پزیشکە داوا لە هەموو دایکان و باوکان دەکات کە بەردەوام ئاگاداری منداڵەکانیان بن و چاودێریان بکەن و بەدووریان بگرن لەو ئاژەڵانەی جێگای مەترسین بۆئەوەی پارێزراوبن تووشی روداوی نەخوازراوی وەک ئەم حاڵەتە نەبن و ژیانیان نەکەوێتە مەترسیەوە.