گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاستییەکەی بزانە

سۆشیاڵ میدیا: کەسێک بە جلی ژێرەوە دەیەوێت کەشتی ئیڤەرگیڤن ڕزگار بکات

2021.03.29 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
سۆشیاڵ میدیا: کەسێک بە جلی ژێرەوە دەیەوێت کەشتی ئیڤەرگیڤن ڕزگار بکات

ناس کورد-

هەندێك هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە تویتەر، وێنەی كەسێكیان بڵاوكردووەتەوە كە  گوایە بەجلی ژێرەوەوە هەوڵ دەدات كەشتی ئیڤەر گیڤین ڕزگاربكات لە نۆكەندی سوێس، بەڵام بەدواداچوونە تەكنیكییەكان شتێكیتر دەڵێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدواداچوونی هونەری دەریدەخات وێنەكە ساختەیە، یاری بەوێنە بنەڕەتییەكەی كەشتییەكەش كراوە و وێنەی كەسەكەی خراوەتەسەر.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، كەسەكەش كاتێك ئەو وێنەیەی گرتووە كە 2019 لە تونێلی عروبە لە ڕۆژهەڵاتی قاهیرە دووچاری لافاوی باران بووەتەوە و هەوڵ دەدات كەسێك ڕزگار بكات كە لەناو تونێلەكە گیری خواردووە.

 

دوای نزیکەی هەفتەیەک لە گیرخواردنی کەشتییەکی زەبەلاحی "ئێڤەرگیڤن" لە نۆکەندی سوێس و داخستنی هاتوچۆ لە نۆکەندەکە بەتەواوی، بەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکە خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی، بەڵام پێش ئەوەی کەشتییەکە دەست بکاتەوە بە جوڵە ڕەشابە جارێکیتر ئاڕاستەکەی گۆڕی و نۆکەندەکەی داخستەوە.