گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشكی هەرێم ڕێگر نەبووە

كیكی: گفتوگۆیەكی جدی هەیە لەبارەی ئەگەری دابەزاندنی نرخی دۆلار

2021.03.29 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
كیكی: گفتوگۆیەكی جدی هەیە لەبارەی ئەگەری دابەزاندنی نرخی دۆلار

ناس كورد_

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە لەئێستادا گفتوگۆی جدی بەڕێوەدەچێت لەبارەی ئەگەری دابەزاندنی نرخی دۆلار و پرسی قەرزەكان لە بودجەی 2021. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشار کیکی جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا  کە "ناس کورد" بینیویەتی (29ی ئازاری 2021) دەڵێت، "دوێنێ چارەسەری مادەی 11ی بودجەی گشتی عێراق کراوە کە مایەی ناکۆکی بوو لەنێوان (هەولێر و بەغدا) مادەکە بەجۆرێک دانراوە کە جێگەی رەزامەندی هەردوولایە و پابەندیان دەکات بە ڕادەستکردن و وەرگرتنی شایستە داراییەکان و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان، بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی و ئەو مادەیەش لەناو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دراوە".

 

ئەوەشی وتووە "ئێستا گفتوگۆیەکی جدی هەیە لەبارەی ئەگەری دابەزاندنی نرخی دۆلارو پرسی قەرزەکان و هەلی کارو گرێبەستەکان".

 

زانیاری زیاتر: بەدواداچوونی ناس: دوو هۆكاری سەرەكی تێپەڕاندنی بودجەیان ڕاگرتووە

 

 

بەشار کیکی  جەختی لەوەشکردەوە، "ناکۆکی سیاسی لەبارەی بودجە هەیەو پێویستە هەموولایەک بزانن کە لە 70 % چالاکی ئابوری پەیوەستە بە خەرجی حکومییەوە ناکرێت لەوە زیاتر بودجە دوابخرێت".