گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرێوەبەری نەخۆشخانەیەکی منداڵان لەبارەی شیری قوتو تەندروستی ئاگادار دەکاتەوە

2021.03.29 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەرێوەبەری نەخۆشخانەیەکی منداڵان لەبارەی شیری قوتو تەندروستی ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە سلێمانی تەندروستیی پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە لە ساغ کردنەوەی شیری قوتوی منداڵ و ئەوەش دەڵێت، نزیکەی 50 جۆری شیری قوتوو لە بازاڕەکان هەیە کە بەشێکیان کوالێتی زۆر خراپیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جمال احمد رشیدی فێرکاری منداڵان لە سلێمانی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (29ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە،  لە ئێستادا زیاتر لە 50 جۆر شیری قوتوی تایبەت بە منداڵ لەناو بازاڕەکاندا هەیە بەشێک لە شیرەکان کوالێتی زۆر خراپیان هەیە، کە ئەمە لە هیچ شوێنێکی دونیادا بەوجۆرە نییە و گوماندەکرێت بەشێک لەو شیرانە بۆ ئەوەی ساغ بکرێنەوە بەرتیل بە چەند کەسێک بدەن بەناو و ناونیشانی جیاواز.

 

داواشیکردووە، لیژنەیەکی باڵا لە پزیشکانی پسپۆڕی منداڵ پێکبهێنرێت بۆ دانانی مەرجی زانستی بۆ ڕێگەدان بە هێنانی ئەو شیرانەی کە مادەی بەسودی تێدایە بەپێی تەمەنی منداڵەکە. جگە لەوەش ژمارەی شیرەکان کەمبکرێتەوە بەجۆرێک سەر لێشێوانی تێدا نەبێت بۆ هاووڵاتیان.

 

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە ڕاگەیاندنەکان بکرێت هەڵمەتێکی نیشتمانی بکەن و سودەکانی شیری دایک ئاشکرابکەن و هەر کەسێکیش ڕێککەوتن بکات لەگەڵ کۆمپانیایەکی شیری قوتو بۆ ساغ کردنەوەی شیرەکە، سزابدرێت.

 

لە نوسینێکیشدا دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جمال احمد رشیدی فێرکاری منداڵان لە سلێمانی وتویەتی، "هیوادارم کاری جددی لەسەر بکرێت و ڕاگەیاندنەکانیش هاوکارمان بن بۆد ئەوەی بتوانین ئەو کارە بە ئەنجام بگەیەنین. بەڵێ بۆ سنوردارکردنی ئەو ژمارە زۆرەی شیری قووتو، بەڵێ بۆ ژمارەیەکی کەم بەڵام شیرێکی باش و بەسوود بۆ منداڵان".