گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەولێر؛ لەناو وەزارەتی کارەبادا کچێک کوژرا

2021.03.29 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ لەناو وەزارەتی کارەبادا کچێک کوژرا

ناس کورد-

لە ناو گەراجی وەزارەتی کارەبادا لەشاری هەولێر، کچێک لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕووداوەکەی بۆ "ناس کورد" پشتڕاستکردەوە، بەڵام ڕایگەیاند، هیچ وردەکارییەک نازانن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

 

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بکوژ و کوژراوەکە هەردووکیان فەرمانبەربوون لە وەزارەتی کارەبا و یەکتریان ناسیوە.