گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دژى گرانکردنى نرخی شتومەک لە ڕەمەزاندا کازمى چەند هەڵوێستێکى گرتەبەر

2021.03.29 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
دژى گرانکردنى نرخی شتومەک لە ڕەمەزاندا کازمى چەند هەڵوێستێکى گرتەبەر

ناس کورد- 

لەدژى گرانکردنى شتومەک و خواردەمەنى لە مانگى ڕەمەزاندا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند بڕیارێکى دەرکرد بۆ ئەوەى یارى بەنرخەکانى بازاڕ نەکرێت بەتایبەت لەخواردەمەنیەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (29ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى کردووە بەوەزارەتى ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بۆ ئەوەى ڕێوشوێنى پێویست لەدژى هەندێ بازرگان بگرنەبەر کە یارى بەقوتى هاووڵاتیان دەکەن و بەرژەوەندییەکانى خۆیان بەسەر بازاڕدا زاڵ دەکەن و چاودێرى ئەو دۆخەکە بکەن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کازمى فەرمانى کردووە پاڵپشتى وەزارەتەکانى بازرگانى و کشتوکاڵ بکرێت و ئەوپەڕى هەوڵەکانیش لەوپێناوەدا بخرێنەگەڕ بۆ ئامادەکردنى ئارد بەنرخێکى گونجاو.



ئەمێندارێتى گشتیى ئەنجومەنى وەزیران دەشڵێت، ئەو ڕاسپاردە و فەرمانانە دواى ئەوە هاتووە کە ماوەیەک نرخى ئەو خۆراکانەی لە لەناوخۆ دروستدەکرێن بەرزبووەتەوە و هەروەها هەوڵى تەنگەژە کردن بۆ خەڵکى ئاسایى و شێواندنى دۆخى کۆمەڵایەتى، ئەوەش بەهۆى نزیکبوونەوەى مانگى ڕەمەزان و ناچارى خەڵکى بۆ شتومەک کڕین.