گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەرلەمانتارێک: دامەزراندن لە هێزەکانی 70 و 80 بەردەوامە

2021.03.29 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: دامەزراندن لە هێزەکانی 70 و 80 بەردەوامە

 ناس کورد-

دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی چاودێری دارایی و دەستپاکی ئاگایان لە یەکەکانی 70 و 80 نییە و دامەزراندن لەو یەکانە بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دابان محەمەد (دووشەممە 29ی ئازاری 2021) لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، " بەپێوەر و بڕى موچەبێت، لە هەر دوو فەرمانبەرێک، یەکێکیان چەک بەدەستە و لە سلکى سەربازى و ئەمنیدا کار دەکات! لە %50 و بەرەوژورى موچەى موچەخۆران بۆ سلکى سەربازى و ئەمنى دەچێت."

 

دەقی نوسینەکەی دابان محەمەد:

 

دامەزراندن...

موچە بۆ سلکى سەربازى و ئەمنى لە سەدا 50 ى کۆى موچەخۆرانى تێپەڕاندوە! تەنها بۆ ئەوان دەمەزرانیش بەردەوامە!

 

پەرلەمان و وەزارەتى پێشمەرگە و دارایى و دیوانى چاودێرى و دەستەى نەزاهە. زانیارییان لەسەر یەکەکانى 80 و 70 نیە.

 

زیاتر لە یەک ساڵە لە هەوڵى ئەوەداین، ناو و ژمارەى هێزەکانى 80 ى پارتى و 70 ى یەکێتى، ڕادەستى وەزارەتى پێشمەرگە بکرێت، نەکرا! بەپێى یاساى چاکسازیش دەبو وەزارەتى دارایى ژمێرەیان یەک بخات، تا ئێستا وەزارەت تەنیا ئەوەندە ئاگادارە بە گوێنى و شلیف، چەند پارە دەنێرێت، ئیتر نازانرێت، بۆ کێیە و ژمارەیان چەندە و چۆن دابەشدەکرێت.

 

داواجار هەوڵماندا لانى کەم لە ڕێگەى پەرلەمانەوە، زانیارى دەستبخەین، پەرلەمان مامەڵە لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتەکان و دام و دەزگاى فەرمى دەکات، نەمانتوانى، ژمارە و ناو و هەر زانیارییەکى ترى ئەم هێزانە، لاى دامەزراوە فەرمیەکان نیە تەنانەت دیوانى چاودێرى دارایی، دەستەى نەزاهە، وەزارەتى پێشمەرگە و دارایى ئاگادار نین ... حزب نەبێت.

 

بەپێوەر و بڕى موچەبێت ، لە هەر دوو فەرمانبەرێک، یەکێکیان چەک بەدەستە و لە سلکى سەربازى و ئەمنیدا کار دەکات! لە سەدا 50 و بەرەوژورى موچەى موچەخۆران بۆ سلکى سەربازى و ئەمنى دەچێت (( وەزارتى پێشمەرگە، 133.61.000000 ملیار_ وەزارەتى ناوخۆ، 178.489.000000 ملیار_ ئەنجومەن و دەزگاى ئاسایش، 62.997.000000 ملیار_خانەنیشینى سەربازى و مەدەنى 116.560.000000 ملیار_ جگە لە زیندانیانى سیاسى، و. کاروبارى شەهیدان و هتد...)).

 

هیچ کاتێک بەقەد ئێستا حزبایەتى و حزباندنى هیزى پێشمەرگە و هێزى ئەمنى تۆخ نەبوەتەوە، پشکپشکێنە، لەسەرى سەرەوە تا دامەزراندن بە گرێبەستێک شۆڕبوەتەوە، فۆرمیان بەسەردا دابەشدەکرێت و دەکرێن بە ئەندامى حزب، کارتى دەنگدانیان لێوەردەگیرێت و داواى زۆر زانیارییان لێدەکرێت، بەوەشەوە نەوەستان تا کار گەیشتە ئەوەى بەسەر لیواى 12 ى هاوبەشدا هێنایان، فەرمانى حزب و بنەماڵە لە کۆمەک و هاوکارى هاوپەیمانان بێبەشیکردن و خۆیانیان لێبێبەریکردون.

 

دەرچویەکى بڕوانامە بەرز بە پلەى یەکەمى زانکۆ و پەیمانگاکەى، کە بەشى یاسا و بەشەکانى ترى خوێندوە، لە خول و ئەکادیمیاکانى سەربازى و ئەمنى و پۆلیس نەبێت، مافى دامەزراندنى لێزەوت کراوە، ڕێگا نەماوە نەیگرێتەبەر و بە پاسەوانى بەرپرسێک و بە گرێبەست ڕازییە، دەستى ناکەوێت! دەیان هەزار دەچوو، چاویان لە خۆبەخشی و وانەبێژییە، هەزاران وانەبێژ بە ئومێدى گرێبەستێکن و بە دەیان هەزار گرێبەستیش چاویان لەوەیە ببنە هەمیشەیی، نیە و بارگرانیە و بارگرانیە بۆ حکومەت!، بەڵام بە دەیان و سەدان و هەزاران کەس دەخزێنرێنە یەکەکانى 80ى پارتى و 70 ى یەکێتى!!!!