گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هۆشدارییەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

2021.03.29 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات لە مەترسی دۆخی کۆرۆنا لە هەرێم و داوادەکات، هەرکەسێک نیشانەی نەخۆشییەکەی هەبوو یاخود بەرکەوتەی توشبوویەک بوو بچێت پشکنین بکات بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر تەشەنە نەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 29ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو، بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە."

 

هۆشداریشیداوە لەوەی، "پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار، تکایە پشکنین بکە."