ناس کورد-
بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداری توند لە زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا دەدات و دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەوشێوازە بەردەوام دەبێت بەدڵنیایی کەرەنتینەیی نیمچەیی جێبەجێ دەکرێت و پێشبینیش دەکات، پێش ڕەمەزان دۆخەکە زۆر خراپتر بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. ڕەهێڵ، فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 29ی ئازاری 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، "ئامارەکانی کۆرۆنا بەردەوام بەرزدەبنەوە و پێشبینی دەکەم لەڕووی زانستییەوە ئەگەر هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بارودۆخە بکرێت خراپتر دەبێت و لێدانی زەنگی مەترسیدار بۆ دۆخەکە لەسەر کات وەستاوە، ئەوە کەوتۆتەوە سەر کات."
سەبارەت بەئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بریکاری وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، "مەرج نییە کەرەنتینەی تەواوەتی بێت لەم قۆناغەدا، بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە وەکو ئێستا بەردەوام بێت من دڵنیام کە ناچاردەبین کەرەنتینەی نیمچەیی جارێکی تر بڕیاری لێدەدرێتەوە ئەگەر ئامارەکان و ڕەوشەکان ئەگەر بەمشێوازە ڕۆژبەڕۆژ بەرەو هەڵکشانی بەردەوام بڕوات."
جەختیشیکردووەتەوە، " ئەگەر ئەمشێوازە بەردەوام بێت زەنگی مەترسی زۆر نزیکە، واتە من پێشبینی دەکەم نەگەینە ڕەمەزان واتە لەدوو هەفتەی ئایندەدا ڕێژەکان زۆر بەرزدەبنەوە بۆ زانیاریش ئەو ڕێژانەی کەبڵاودەکرێتەوە هەر ئەوە نییە ئەوە تەنها ئەوانەن کەهاتووچۆی سەنتەرەکانی حکومەت دەکەن لەنەخۆشخانەکان و تاقیگەکان خەڵکی زۆری دیکەش هەیە کەدەچنە کلینکە تایبەتەکان نیشانەکانیان وەکو پێویست نییە و کەمە ماینەرە بەڕاستی لەبەرئەوە ناچنە نەخۆشخانەکان و خۆیان تۆمارناکەن و لەماڵەوەن."
هاوکات سەبارەت بە پرۆسەی سەبارەت بەپڕۆسەی خوێندن بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی ەبوەشکردووە، " ئەوەی کە کراوە چ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەلایەن لیژنەی باڵاوە دەسەڵاتیان دراوەتێ کەئەم ماوەیە بەپێی پێویستی خۆیان بڕیار بدەن، من ناڵێم بێ بەرنامەییە، بەڵام بووەتەهۆی ئەوەی بەچەند شێوازێک مامەڵە بکرێت ئەمە بۆخۆی مەترسیدارە بەرەو ئەوەمان دەبات ڕێژەکان زیاتربن لەتوشبوون، لەمردووان هەروەها ناچارمان دەکات ئێمە ئەگەر کەرەنتیەی نیمچەیی ڕابگەیەنیین ئەوەش بەستراوەتەوە بەوەی ئەو خاڵانەی پێشووتر تاچەند ئێمە کەمتەرخەم بین زووتر دێت."
دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکانی هەرێم لەڕووی بوونی تووشبووانی کۆرۆنا تێیاندا؟ بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، " دۆخی نەخۆشخانەکان لەئێستادا ئەو خراپە نییە بەڵام بەو شێوازە بەردەوام بێت خراپ دەبێت و خراپیەکەش لەوەیە وەکو ساڵی پار و هاوشێوەی زۆربەی زۆری وڵاتان بەڕاستی ئیستیعابی ئەو نەخۆشانە ناکات."