گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دهۆک؛ ژنێکی دووگیانی تەمەن 23 ساڵ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

2021.03.29 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک؛ ژنێکی دووگیانی تەمەن 23 ساڵ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

 ناس کورد-

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لەشاری دهۆک ژنێکی تەمەن 23 ساڵی دووگیان گیانی لەدەستدا و وتەبێژی تەندروستیی دهۆکیش دەڵێت، دۆخەکە لە دهۆک زۆر سەخت و دژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەمزە ڕەزیکی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی دهۆک (دووشەممە 29ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لەشاری دهۆک ژنێکی دووگیان کە تەمەنی تەنها 23 ساڵ بوو بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا."

 

وتیشی، "ژنەکە هیچ نەخۆشییەکی دیکەی نەبوو، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسەکەوە دۆخی تەندروستیی زۆر خراپ بوو و کاریگەرییەکی زۆری کردبووەسەر کۆئەندامی هەناسەدانی، بۆیە بەداخەوە گیانی لەدەستدا."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆخی تەندروستی و کۆرۆنا لە دهۆک زۆر سەخت و دژوارە و ئامارەکانی توشبوون ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزدەبنەوە، بۆیە تکا لە هاووڵاتیان دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەی خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن."