ناس کورد-
دوای چەندین کاتژمێر کۆبوونەوەی دیکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان و شاندی باڵای حکومەتی هەرێم، بەڵام ئەمجارەش دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە شکستی هێنا و ئێستا هیچ وادەیەکی دیکە بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیارینەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەگەرچی دوای چەندین جار دواخستن، بڕیاربوو کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجە بدرێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ کاتژمێر 7:00 دواخرا، دواتر بۆ کاتژمێر 10:00 و دواتریش بۆ کاتژمڕ 1:00ی بەرەبەیان، بەڵام ئەوکاتیش دانیشتنەکە نەکرا و لە دواجاردا هیچ وادەیەکی نوێ بۆ دانیشتن دیارینەکرا و دیارنییە کەی دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت.
دواخستنی دانیشتنەکە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو پێش کاتژمێر 10:00 و وادەی دانیشتنەکە، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی پێویست لە ئەندامان بۆ گرێدانی دانیشتنی پەرلەمان ئامادەیە.
زیاتر بخوێنەرەوە: هێرشێكی توند لە پەرلەمانتارەكانی سەدرەوە
هاوکات مەریوان نادر، پەرلەمانتاری یەكێتی ڕایگەیاند، لە ڕاگەیەنراوێکدا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، نوسیویەتی، ئه‌وه‌ی رێگری سه‌ره‌کییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مانە کێشه‌ی نێوان سوننه و به‌شێک له شیعه‌یه له‌سه‌ر دوو خاڵ كە بریتین لە:
١- به‌شێک له شیعه ده‌یانه‌وێت ئه‌و حه‌شدانه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته بهێننه نێو یاسای بودجه‌وه
٢- له به‌رامبه‌ر خاڵه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا سوونه‌کان ده‌یانه‌وێت بڕه‌پاره‌یه‌ک بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و که‌سانه ته‌رخان بکرێت که شوێن بزر کراون ( مغیبین).
سەبارەت بەپشكی هەرێمی كوردستانیش پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەڵێت "ئه‌و ده‌قه جێگیر کراوه که حکوومه‌تی هه‌رێم پێی رازییه".
زیاتر بخوێنەرەوە: لیستەكەی مالیكی لە دوا ساتەكانی گفتوگۆكان شەش مەرج بۆ بودجە ڕادەگەیەنێت
ئەگەرچی پڕۆژەیاساکە دەبوو لەپێش دەستپێکی ساڵی نوێ دەنگی لەسەر بدرایە، بەڵام چوار مانگ بەسەر ساڵی نوێ‌دا تێپەڕیوە و هێشتا عێراقییەکان لە چاوەڕوانی دەنگدانن لەسەر پڕۆژەکە، لەکاتێکدا لەئێستادا هیچ وادەیەک دیارنییە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە.