گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

بەڤیدیۆ؛ کەشتییە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس کەوتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی

2021.03.29 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

دوای نزیکەی هەفتەیەک لە گیرخواردنی کەشتییەکی زەبەلاحی "ئێڤەرگیڤن" لە نۆکەندی سوێس و داخستنی هاتوچۆ لە نۆکەندەکە بەتەواوی، بەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکە خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە (دووشەممە 29ی ئازاری 2021) بڵاویکردەوە، کەشتییەکەی کۆمپانیای "ئێڤەرگرین" دوای چەند هەوڵێک خراوەتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی و ئامادەکاریی کردووە بە کەوتنەوە جوڵە بەرەو دەریای ناوەڕاست.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بزوێنەرەکانی کەشتییەکە خراونەتەکار و ئامادەکاریی بۆ جوڵەکردن دەکەن و هیچ کێشەیەک لەسەر کەشتییەکە نەماوە."

 

کەشتییەکە 400 مەتر درێژ و 59 مەتریش پانە، ماوەی نزیکەی هەفتەیەک بوو لە نۆکەندی سوێس گیری خواردبوو و بەتەواوی نۆکەندەکەی داخستبوو و بەهۆیەوە هەموو هاتوچۆیەکی کەشتییەکان لە نۆکەندەکە وەستابوو.