ناس كورد_
موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە رێگای تویتێكەوە بەرەبەیانی دوو شەممە (29 ئازاری 2021) هۆشداریدا لە بارەی دواخستنی دانیشتنی تایبەت بە پەسەندكردنی بودجە و داوای تێپەڕاندنی ناكۆكییەكانی كرد، بەدوای ئەوەشدا لیستی سائیرون وێنەی خۆیان لەناو هۆڵی پەڕلەمان بڵاوكردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەم هەڵوێستەی سەدر لەكاتێكدایە كە لیستی دەوڵەتی یاسا لە كۆنگرەكەیدا نیوە شەوی (28/ 29 ئازاری 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، جەختی لە شەش داواكاریی كردەوە كە بریتین لە:
1_ دابەشكردنی خشتەكانی بودجە بەر لەدانیشتنی دەنگدان
2_ گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی خۆی
3_ زیادكردنی مەرجی ڕادەستكردنی هەر بڕە نەوتێك لەسەروو 460 هەزار بەرمیلەوە بەرهەم بێت لە كوردستان بۆ ئەوەی ئاودیو نەكرێت.
4_ هەڵوەشاندنەوەی بەكەرتی تایبەت كردنی هەندێ سێكتەری دەوڵەت
5_ هەڵوەشاندنەوەی قەرزی بیانی بەتایبەت كە نرخی نەوت بەرز بووەتەوە
6_ قەدەغەكردنی بەخشینی سیفەتی شەهید بەچەكدارانی داعش.
پاش ئەوەی شەممەی رابردوو دانیشتنی پەسەندكردنی بودجە خراپە شەممە 27 ئازار، جارێكی‌تر بۆ یەكشەممە 28 ئازار دواخرا و لە ئێستاشدا كات چووەتە ناو ڕۆژی دووشەممە (29 ئازار) كەچی هێشتا چارەنووسی دانیشتنەكە دیار نییە.
مەریوان نادر پەرلەمانتاری یەكێتی ڕایگەیاند، ئه‌وه‌ی رێگری سه‌ره‌کییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مان کێشه‌ی نێوان لیستەكانی سوننه و به‌شێک له شیعه‌یه گێڕانەوەی حەشدە دوورخراوەكان و بڕینەوەی مووچە بۆ كەسوكاری بێسەروشوێنكراوەكانی پارێزگا سوننەكان.
سەبارەت بەپشكی هەرێمی كوردستانیش پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەڵێت "ئه‌و ده‌قه جێگیر کراوه که حکوومه‌تی هه‌رێم پێی رازییه".
هەروەها ئەوەشی وتووە "هه‌رچه‌نده بڕیاره کاتژمێر ١ ی ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه دانیشتنی په‌رله‌مان گرێ بدرێت، به‌ڵام ئاماژه‌کان وای نیشان ده‌ده‌ن که له‌مڕۆدا ئه‌م دانیشتنه گرێ نادرێت".