ناس كورد_
لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا و لەدوا ساتەكانی چاوەڕوانیی گرێدانی دانیشتنی بودجە شەش مەرج و هەڵوێست رادەگەیەنێت بۆ جەماوەری خۆی كە هەندێكیان پەیوەندیان بە نرخی دۆلار و پشكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیستی دەوڵەتی یاسا لە كۆنگرەكەیدا نیوە شەوی (28/ 29 ئازاری 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، جەختی لە شەش داواكاریی كردەوە كە بریتین لە:
1_ دابەشكردنی خشتەكانی بودجە بەر لەدانیشتنی دەنگدان
2_ گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی خۆی
3_ زیادكردنی مەرجی ڕادەستكردنی هەر بڕە نەوتێك لەسەروو 460 هەزار بەرمیلەوە بەرهەم بێت لە كوردستان بۆ ئەوەی ئاودیو نەكرێت.
4_ هەڵوەشاندنەوەی بەكەرتی تایبەت كردنی هەندێ سێكتەری دەوڵەت
5_ هەڵوەشاندنەوەی قەرزی بیانی بەتایبەت كە نرخی نەوت بەرز بووەتەوە
6_ قەدەغەكردنی بەخشینی سیفەتی شەهید بەچەكدارانی داعش.
پەرلەمانتاری لیستی سائیرونی سەدر بەدر زیادی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: سیمای دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بودجە ڕوون نییە و ناكۆكییەكان بەردەوامن تەنانەت لەپارەی پشكی هەرێمیشەوە رێككەوتنی 100% نەكراوە.
پاش ئەوەی شەممەی رابردوو دانیشتنی پەسەندكردنی بودجە خراپە شەممە 27 ئازار، جارێكیتر بۆ یەكشەممە 28 ئازار دواخرا و لە ئێستاشدا كات چووەتە ناو ڕۆژی دووشەممە (29 ئازار) كەچی هێشتا چارەنووسی دانیشتنەكە دیار نییە.
مەریوان نادر پەرلەمانتاری یەكێتی ڕایگەیاند، ئهوهی رێگری سهرهکییه لهبهردهم ئهنجامنهدانی دانیشتنی پهرلهمان کێشهی نێوان لیستەكانی سوننه و بهشێک له شیعهیه گێڕانەوەی حەشدە دوورخراوەكان و بڕینەوەی مووچە بۆ كەسوكاری بێسەروشوێنكراوەكانی پارێزگا سوننەكان.
سەبارەت بەپشكی هەرێمی كوردستانیش پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەڵێت "ئهو دهقه جێگیر کراوه که حکوومهتی ههرێم پێی رازییه".
هەروەها ئەوەشی وتووە "ههرچهنده بڕیاره کاتژمێر ١ ی ئهم بهرهبهیانییه دانیشتنی پهرلهمان گرێ بدرێت، بهڵام ئاماژهکان وای نیشان دهدهن که لهمڕۆدا ئهم دانیشتنه گرێ نادرێت".